رۆژانەی شیرخواردنەوە سوودی تەندروستیی بۆ گەدە و دڵ و تەندروستیی دەروونت هەیە

خواردنەوەی یەک کوپ رۆژانە سوودی زۆری هەیە، یەکێک لە سوودەکانی بەهیزکردنی بەرگریی جەستە و پاراستنی ئەندامەکانە، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن خواردنەوەی شیر فەرامۆش نەکەین.

شیر ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی وەک کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ و ڤیتامین D لەخۆدەگرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە پرۆتین کە ئەمەش بۆ تەندروستی گرنگە.

لە سوودە زۆرەکانی خورادنەوەی شیر بەشێوەی رۆژانە بریتیین لە:

1-  یارمەتیدەرە بۆ نووستنێکی باش، خواردنەوەی شیر پێش خەوتن یارمەتیت دەدات خەوێکی ئارامت هەبێت، توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردوەتەوە کە خواردنەوەی شیری گەرم یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی توانای خەوتن و ئارامگرتن.

2-  باشکردنی دۆخی دەروونی، شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە خواردنی شیری گەرم تەنها بۆ خەوتن گرنگ نییە، بەڵکو بۆ رێکخستنی باری دەروونیش گرنگە، بەو پێیەی ڤیتامین دی تێدایە کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، کە بەرپرسە لە رێکخستنی باری دەروونی و رزگاربوون لە تێکچوونە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی.

3-  کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی، خواردنەوەی پەرداخێک شیری گەرم یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکان، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان کە رۆڵیان هەیە لە هێورکردنەوەی دەمار و ماسولکەکان، ئەمەش رزگارت دەکات لە هەستکردن بە فشاری دەروونی.

4-  تەندروستی و بەهێزکردنی ئێسک، رۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی ئێسک، چونکە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆر، هەموو ئەمانە توخمێکی گرنگن بۆ ئێسک کە یارمەتیدەرن بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ئێسک، لەوانەش پووکانەوەی ئێسک.

5-  بەهێزکردنی بەرگریی لەش، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ماڵپەڕی “مێد لایف” ئاماژەی پێکردووە، یەک کوپ شیر نزیکەی 8 گرام پرۆتینی تێدایە، هەربۆیە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و کارکردن بۆ پاراستنی خانەکانی لەش،

6-  کەمکردنەوەی مەترسییەکانی قەڵەوی، زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕۆژانە کوپێک شیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی قەڵەوی، ئەمەش لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمەش یارمەتی سوتاندنی چەوری لەش دەدات.

7-  چارەسەری کزانەی گەدە، شیر یارمەتیت دەدات لە دڵەکزێ ڕزگارت بێت، بەو پێیەی شیر کاریگەری هێورکەرەوەی هەیە لەسەر ناوپۆشی گەدە و سورێنچک، ئەمەش هەستی دڵەکزێ کەمدەکاتەوە و ڕزگارت دەبێت لەو ئازارەی کە بەهۆیەوە دروست دەبێت.

8-  پاراستنی تەندروستیی دڵ، شیر پۆتاسیۆمی تێدایە کە توخمێکی باشە بۆ فراوانکردنی خوێنبەرەکان، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

میدیای فەرمی گۆڕان: دابەشنەكردنی مووچە بۆ ئەوەیە بڵێن ئەوە دەرئەنجامی رووكردنە بەغدادە

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سودانی دژی حەلبوسی تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share