گرفتی جوتیارە كوردەكانی ناحیەی سەرگەڕان چارەسەركرا

بە هەوڵی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران گرفتی جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان چارەسەركراوە و دەستیانكرد بە دروێنەكردنی گەنمەكانیان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای كەركوك گواستییەوە، عەرەبە هاوردەكان لە سنووری ناحیەی سەر گەڕانی قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركوك ڕێگرییان لە جوتیارە كوردەكان كردووە كە گەنمەكانیان دروێنە بكەن لەكاتێكدا پێشتر بە بەرچاوی عەرەبەهاوردەكانەوە تۆوی زەوییەكانیان كردووە و قسەیان نەكردووە، بەڵام دواتر ڕێگرییان لێكراوە كە دروێنە بكەن.

بە هەوڵی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران گرفتی جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان چارەسەركراوە و دەستیانكرد بە دروێنەكردنی گەنمەكانیان.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: لە چالاكییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار گەریلامان شەهیدبوون

بابەتی دواتر

خاشاک لە بۆشایی ئاسماندا مەترسیی دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share