هەپەگە: لە چالاكییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار گەریلامان شەهیدبوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە بڵاویكردووەتەوە، لە چالاكییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوویاندا 28 سەربازی توركیایان كوشتووە و چوار گەریلا-ش شەهیدبوون.

میدیای پەكەكە بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی 16ی ئەم مانگەپارتی كرێَكارانی كوردستان”پەكەكە چالاكییەكی گەورەیان دژ سوپای توركیا لە گوندەكانی چیادێل و گەروخاڵەت لە دەشتی هێرت لە سنووری قەزای برادۆست و خواكورك ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 28 سەربازی توركیایان كوشتووە لە چالاكییەكانیاندا چوار گەریلا شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، كاتژمێر 12:30ی خولەكی شەوی 14ی ئەم مانگە سەربازانی سوپای توركیا لە ناوچەكانی نێوان گوندەكانی لێلكان و دایلا لە ناوچەی خواكورك، لەنێو ئۆتۆمبێلێك 14 سەربازی سوپای توركیا هەبوون و هێرشیان كراوەتەسەر و كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات. سەعدی…
Total
0
Share