عێراق بەردەوامە لە هاككردنی ئیسرائیل

جارێكی تر لە عێراقەوە چەند پێگەیەكی ئەلیكترۆنیی ئیسرائیل هاككران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی شاری قودس “ئۆرشەلیم” و سیستمی باجدانی شارەكە و كۆمپانیای ڕافایلی سەربازی كە تایبەتە بە دروستكردنی كڵاوەی ئاسنین و سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلە، ڕووبەڕووی شەپۆلێكی هاككردن بوونەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، هاككردنەكە لە خاكی عێراقەوە كراوە و میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، پێدەچێت هاككەران لە كاردانەوەی سەردانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل ئەو كارەیان كردبێت.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە ژمارەیەك هاككەر ماڵپەڕی شارەوانیی تەلئەبیب-یان هاككرد و میدیای ئیسرائیلی وتی، ژمارەیەك هاككەری عێراقیی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشكردنەسەر ماڵپەڕەكە و دزەكردنە ناویەوە ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

بابەتی دواتر

چاودێریی سەلامەت بۆ گۆرانکارییەکانی پێستی ژنانی دووگیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share