بۆچی نرخی ئۆتۆمبێلی چینی دابەزیوە؟

باس لەوەدەکرا، لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل، نرخی ئۆتۆمبێلی چینی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە؛ بۆ ئەم مەبەستە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر بەدواداچوونی کرد.

هێمن شێروانی، بازرگان و فرۆشیاری ئۆتۆمبێل بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم ماوەیەی دواییدا، ئۆتۆمبێلێکی زۆری چینی هێندراونەتە ناو عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کە بە نزیکەی 40 هەزار ئۆتۆمبێل مەزەندەدەکرێت.

وتیشی، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی چینی کە بەردەستن و هاوکات بەهۆی رکابەریی بازرگانانیش لە دابەزاندنی نرخ، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئێستا هەموو بازرگانان بە زەرەر دەیدەن و تەنیا هاوڵاتییان قازانج دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلمان هەیە پێشتر بە 130 گەڵا بووە، ئێستا بە 115ـیە و هەزار و 500 دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە، بەڵام لەم نرخە زیاتر نایەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی…
Total
0
Share