125 ملیۆن ساڵ کۆنە.. شوێنەواری داینەسۆڕێک لە چین دۆزرایەوە

چەند شوێنەوارناسێکی چینی پاسماوەی داینەسۆڕیکیان دۆزییەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 125 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی مەنگۆلیا-ی باکووری چین.

دای ڕوی مینگ توێژەر لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی شاری بایانۆر ڕایگەیاندووە، داینەسۆڕەکە گەورە و ڕووەکخۆر بووە، هەروەها سەر بە قۆناغی تەباشیری بووە.

دای ڕوونیکردووەتەوە، ئەگەر لەو ناوچەیەدا ئێسکوپروسکی داینەسۆڕی دیکەشیان دۆزییەوە، ئەوا ڕەنگە بیر لە بونیادنانی مۆزەخانەیەک بکەن لە ناوچەکەدا.

قۆناغی تەباشیری کە بەر لە 137 ملیۆن ساڵ دەستیپێکردووە و 65 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش کۆتایی هاتووە، دوایین قۆناغ بووە تێیدا داینەسۆڕەکان دەستیان بەسەر گۆی زەویدا گرتبێت.

توێژینەوە شوێنەوارناسییەکانی ئەو ماوەیە بەڵگەی گرنگیان لەبارەی گەشەسەندن، هەلومەرجی ژیان و قڕبوونیانەوە خستووەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

لەسەر دەنگۆی دروستكردنی زەیتی خۆراك لە مۆم و كریستاڵ و نەوت ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

کارکردنی خانمان بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی کێشەی تەندروستیی مەترسیداریان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share