نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەولێر كۆبووەوە رایگەیاند، “دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەولێریان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەیبوون.

سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، “دەبێت هەرچی زووە هەنگاوەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share