کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە چەند ناوچەیەک تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “له هەندێک ناوچەی ده‌ڤه‌رى پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە”.

باس لەوەشدەکات، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووريیەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریيەکانی رۆژهەڵات و له هەندێک لەناوچەکانی ده‌ڤه‌رى پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە”.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان :35 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

وه‌زاره‌تى دارایی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى سه‌رجەم ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كات ‏كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share