راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە هۆكاری كاركردنی چەند هاوڵاتییەكی نا بەرپرس بۆ راكێشانی هێڵی كارەبا و هەڵكەندن بە حفارە بۆ دانانی بناغەی ستوون (عمود ) بۆ ڕاكێشانی كارەبا بەبێ ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و دیاریكردنی ڕێچكەی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی یئاوی هەولێر لەكاتی كاركردنیان هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێی جۆری GRP لە هەولێریان شكاندووە لە نزیك گوندی دارەبەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی ئێستادا لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە وە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت وە لە كاتی ئێستادا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ وەستاوە ، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی چاككردنەوەی بۆرییە چاوەڕێدەكرێت لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو بۆڕیەكە چاكبكرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتییان.

هاوكات داواش لە هاوڵاتییان دەكات هاوكاریان بن لە بەفیڕۆنەدانی ئاو تاوەك بۆرییەكە چاكدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share