قوباد تاڵەبانی: ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەوە

شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە، سەرۆک کۆمار جەختی لە پاراستنی مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان كردەوە، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێمیش لە بەغداد دەڵێت، “ئامادە‌كاریی تە‌واومان كردووە‌ بۆ‌ پابە‌ندبوون بەیاسای بودجە، بەمەبەستی بە‌دە‌ستھێنانی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم”.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا، شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و هاریکاریی بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کرا، لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامیی وڵات و یەکلاییکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوە داراییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە یاسای بودجەی گشتی و زامنکردنی مافی هاوڵاتییان و موچەخۆران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، کە مەرامیانە ئارامیی ھەندێک ناوچە تێکبدەن.

لەلایەکی دیکەوە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی، “لە‌گە‌ڵ سە‌رۆك كۆمار گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە ڕێڕە‌وی كۆبوونە‌وە‌كانمان بۆ داڕشتنی میکانیزمێکی گونجاو لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵ سە‌بارە‌ت بە‌ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021.

ئاماژەی بە بەردەوامیی كۆبوونە‌وە‌كان کردووە لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان و دەڵێت، “ئامادە‌كاریی تە‌واویشمان كردووە‌ بۆ‌ پابە‌ندبوون بەیاساکە، بەمەبەستی بە‌دە‌ستھێنانی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکە بە ناوی محەمەد شێخ وەهاب،…
زیاتر ببینە

رابیحە حەمەد: یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە

رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەسەر ئاستی ناوچەیی…
Total
0
Share