عەلی قەرەداخی لەبارەی بە “شەهید” ناوبردنی شیرین ئەبو عاقلە فەتوایەكی جیاوازی دا

عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەڵێت، دەبڕینی وشەی (شەهید) یان (شەهادەت) “بەسەر ناموسڵمانەكاندا لەبارێكدا كە هۆیەكی ڕەوا بێت ڕێگاپێدراوە و دروستە”.

چونكە وەكو ئەو دەڵێت، “ئەوەی كە دیار و بەرچاوە مەبەست پێی شەهیدی نیشتمان یان دۆزێكی ڕەوایە، یان شەهیدی بەرگرییە لە خودی ڕوح، مەبەست پێی ئەوەیە كە شەهیدە و لەپێناو خوادایە و دەچێتە بەهەشت، چونكە ئەوە زانستێكە لە عیلمی خوادایە.”

بۆیە قەرەداخی پێیوایە، “لەبەرئەوە دروست و ڕەوا نیە بۆ جگە لە كەسێك كە لەپێناوی خوای گەورەدا بجەنگێ‌ و بكوژرێ‌ كە شەهیدە لەپێناوی خوادا، بوترێ‌ لە شەهیدانی بەهەشتە، هەر بۆیە -باش وایە لەفزەكە مەرجدار بكرێ‌ بەو هۆیەوە كە دەدرێتە پاڵی- هەروەك پێشتر وترا”.

دەشڵێت، “لە ڕاستیدا ئەم مەسەلەیە قسەو باس و مشتومڕێكی زۆری لە نێوان موسڵمانان و بانگخوازانیدا ناوەتەوە، هەیانە توندگیرە، هەشیانە شلگیر و ئاسانكارە تیایدا”.

بابەتی پێشتر

كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بازاری لەنگەی هەولێر دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

ئاگاداربن ئەو حەبەی زۆربەتان بەكاریدەهێنن مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share