حكومەتی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی چەند كێڵگەیەكی نەوتی ڕەتدەكاتەوە

حكومەتی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی چەند كێڵگەیەكی نەوتی بای حەسەن و ڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕەتدەكاتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستیبەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون”.

باسی لەوەشكردووە، ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نییە، کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستوور تەشریع بکرێت”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختیشی كردووەتەوە، “ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە”.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان چەند داواكارییەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری قەزای ئامێدی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share