بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لە بارەی گرانبوونی نرخی شەكر دەدات و دەڵێت، “لە هەرێمی كوردستان نرخەكەی گراننەبووە و لە توركیا بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە و كاریگەری لەسەر ئێمە نابێت”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، نرخی شەكر لە بازارەكاندا گراننەبووە و كۆمپانیای ئیتیحاد لە عێراق پێویستیی شەكری عێراق و هەرێمی كوردستان دابیندەكات.
ئاشكرایكرد، لە توركیا شەكری سپی گرانبووە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لەو وڵاتەوە هەیە و كاریگەری لەسەر لە هەرێمی كوردستان نابێت.
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی وتی، “لە ئێستادا یەك كيلۆ شەكر لە بازارەكاندا بە هەزار و 250 دینارە.