(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ یه‌که‌م ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی جامی یه‌کێتی یانه‌ ئینگلیزییه‌کان “فا که‌پ” له‌نێوان یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی “فا که‌پ” له‌ یاریگای وێمبڵی له‌نێوان یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی ئه‌نجامدرا، کاتی یاسایی یارییه‌که‌ و کاته‌ زیادکراوه‌کان به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات، به‌ڵام به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز (6-5) بردنه‌وه‌یان تۆمار کرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ یه‌که‌مین ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌ده‌ستهێنا، له‌ کاتێکدا هێشتا بۆ ناسناوی خولی نایابی ئینگلته‌را کێبڕکێ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌ یاریی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان گه‌یشتوون.

سه‌ره‌ڕای سه‌رکه‌وتنی لیڤه‌رپوڵ، به‌لام له‌و یارییه‌دا چه‌ندین یاریزانیان به‌هۆی پێکانه‌وه‌ له‌ده‌ستدا، له‌نموونه‌ی محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک، فابینیۆ و گومان ده‌کرێت له‌ به‌شداریکردنیان له‌ یاریی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.

بابەتی پێشتر

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

بابەتی دواتر

ڤۆلفسبۆرگ 2-2 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share