سێ ئەسمەرەکە لە یونایتد کۆتاییانهاتووە

یانەی مانچستەر یومایتد قایلبووە بە دەستبەرداربوون لە دووان لە یاریزانەکانی، تاوتوێی فرۆشتنی یەکێکی دیکەش دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، ئانتۆنی مارسیال لە یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی نزیکبووەتەوە، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد گڵۆپی سەوزیان داگیرساندووە و بۆندەکەی لە چەند کاتژمێر، یاخود لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واژوودەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، یانە سوورە زەبەلاحەکە لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ هاتوونەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی جیسی لینگارد لە ئۆڵدترافۆردەوە بۆ سانت جەیمس پارک.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە بارودۆخی پۆل پۆگبای فەرەنسی کردووە و نووسیویەتی، یاریزانە فەرەنسییەکە بە بەڕێوەبەرانی یونایتدی ڕاگەیاندووە، کە بۆندەکەی نوێناکاتەوە، لەبەرامەردا چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بە سێ ڕێگە دەتوانێت ڤینیسیۆز بکاتە باشترینی جیهان

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە کروزێرۆی لە قەرز ڕزگارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share