لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان كوژراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان ژن و پیاوێكه‌وه‌ به‌ناوه‌كانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) كه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ ماڵی باوكی له ‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌بانی مه‌قان نیشته‌جێده‌بێت، شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (د ، ٳ ، م) ده‌چێته‌ سه‌ر ماڵ خه‌زوری و ته‌قه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا هاوڵاتییه‌كی دراوسێیان به‌ناوی (جومعه‌ عه‌لی عومه‌ر ) گوللـه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و دواتر كۆتایی به‌ژیانی دێت”.

باسی لەوەشكردووە، “به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ كرایه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كه‌وتنه‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، سه‌ره‌نجام ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ به‌ناوی (د ، إ ، م ) و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی ( ب ، م ، ٲ) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و چه‌كه‌كه‌دا گیرا و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كران”.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باسی لەوەشكردووە، “له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

عێراق: لە ڕۆژانی داهاتوودا تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا كۆنترۆڵ دەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ یه‌که‌م ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share