جوتیار عادل: هەناردەی نەوتمان دەستپێكرد چونكە بۆ ژیانی خەڵك پێویست بوو

وتەبێژی حكومەتی راسپاردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە بە هیچ شێوەك رێككەوتنمان بۆ فرۆشتنی نەوت بە توركیا نییە و دەشڵێت، ” دوای بڕینی بودجەی بەغداد هەناردەی نەوتمان دەستپێكرد، چونكە بۆ ژیانی خەڵك پێویست بوو”.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی راسپاردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەی فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە توركیا، ئێمە هیچ رێككەوتنێكمان بۆ فرۆشتنی نەوت بەو وڵاتە نییە، ئەوەی هەیە گرێبەستی گواستنەوەی نەوتە لە ڕێگەی توركیاوە.

رایگەیاند بەهۆی فشاری بەغداد و بڕینی بودجە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە هەناردەی نەوتمان دەستپێكرد، چونكە بۆ ژیانی خەڵكی كوردستان پێویست بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بە دوو رێگا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوە و وەك خۆی رەوانەبكرێت دەتوانرێت زیاتر…
Total
0
Share