مەزڵوم عەبدی پێشوازی لە بڕیارێكی ئەمریكا دەكات

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێشوازیی لە بڕیارێكی ئەمریكا دەكات، كە لە ڕێگای ئەو یاسایەوە، دەستی سوریا لەو سەرچاوە ئابورییانە دەبڕێت، کە بەهۆیەوە دەتوانێت بەردەوامیی بە شەڕ و ململانێ سەربازییەکانی بدات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە تویتێکدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەکەن و بەرز دەینرخێنن بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

پێشیوایە، ئەوە هەنگاوێکە بۆ ڕێگریی لە گەڕانەوەی داعش و ئومێد بە هەموو سورییەکان دەبەخشێت.

مەزڵوم عەبدی جەختیشی كردووەتەوە،”پێشوازیی لە هەموو کۆمپانیایەک دەکەین، کە بیانەوێت لێرە وەبەرهێنان بکەن”.

یاساکە بەناوی کەسێکەوە ناونراوە، کە نەیاری ئەسەد بووە و لە زیندانی سوریا هەڵاتووە و زنیاریی لەسەر دۆخی ناو زیندان و ئەشکەنجەدانی زیندانیان داوە بە ڕێکخراوە جیهانییەکان، ئەمریکا دەیوت، لە ڕێگای ئەو یاسایەوە، دەستی سوریا لەو سەرچاوە ئابوورییانە دەبڕێت، کە بەهۆیەوە دەتوانێت بەردەوامیی بە شەڕ و ململانێ سەربازییەکانی بدات.

بابەتی پێشتر

سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عومرە ڕاگرت

بابەتی دواتر

عێراق: لە ڕۆژانی داهاتوودا تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا كۆنترۆڵ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە…
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share