چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەوەی كە دەیانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بكەن.
وتیشی: “وەك ڕاهێنەر بەرپرسیارێتی سەرجەم بڕیارەكانی یانەی بەرشلۆنە دەگرمە دەست و كۆتایی وەرز بە پێی توانای دارایی یانەكە كڕین و فرۆشتنی یاریزان یەكلایی دەكەینەوە.”
ڕەتیشیكردەوە قسە لەسەر داهاتووی دی یۆنگی یاریزانی تیپەكەی بكات و هیچیشی لەسەر كڕینی لیڤاندۆڤیسكی نەكرد.
پوختەی قسەكانی چاڤی
– دەمانەوێت هەنگاوێكی تر بچینە پێشەوە، بەرامبەر خیتافی دەمانەوێت هەلی زیاتر بۆ گۆڵكردن دروستبكەین.
– ئاراوخۆ دەیەوێت بەرامبەر خیتافی یاریی بكات، بۆ چەند چركەیەك لە یارییەكەی سێلتاڤیگۆ لەهۆشخۆی چوو بەڵام ئێستا باشە
– وەك ڕاهێنەر بەرپرسیارێتی سەرجەم بڕیارەكانی بەرشلۆنە دەگرمە دەست، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخی ئابوری یانەكە دەزانین، دواتر پلانی وەرزی نوێ دادەنێین.
– بە ڕای من دی یۆنگ دەكرێ ببێتە ئەستێرەیەكی گەورەی بەرشلۆنە، بەڵام دۆخی دارایی بڕیار لەسەر داهاتووی یاریزانەكان دەدات، ئەو یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە لە ئێستادا.
– ئامانجمان سەركەوتن بوو بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، ئێستا ئامانجمان پارێزگاری كردنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی.
– ئێمە بەرشلۆنەین و پێویستە لە وەرزی داهاتووەوە ڕكابەری ناسناو بكەین.
– هیچ قسەیەك لەسەر لیڤاندۆڤیسكی ناكەم، بەڵام من هۆكار بووم بۆ گەڕانەوەی دانیال ئالڤێس، یاریزانی وەك مۆدریچ و زلاتان و ڕۆناڵدۆ و مێسی لە ڕووی پیشەگەرییەوە بۆ تیپ گرنگن، تەمەن ڕێگر نابێت.
– دەمانەوێت ڕكابەری بكەین لە نێوان یاریزانەكاندا بۆ ئەوەی شەڕ بۆ پێگەی سەرەكی بكەن.
– لە ڕاستیدا ئێمە لە ڕكابەری خولی ئیسپانیا نەبوین، توانیمان جیاوازییەكە كەم بكەینەوە، بەڵام ڕكابەرییەكە بۆ وەرزی داهاتوو هەڵدەگرین.