مێسی بە سێ ساڵ و بۆندێکی فیرعەونی بەرشلۆنەی وێران کردووە

وردەکاری بۆندی مێسی و بەرشلۆنە لە ڕیگەی میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، کە لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی کۆتا بۆندیەوە کە لە ساڵی 2017 واژوویکردووە، لە ماوەی سێ ساڵدا پارەی خەیاڵی بەدەستهێناوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی بەهۆی پابەندبوونی بە کۆتا بۆندەوە لە ماوەی سێ ساڵدا بڕی (555 ملیۆن یورۆ)ی بەدەستهێناوە کە 674 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “ئیل مۆندۆ”ی ئیسپانی ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەو بڕە خەیاڵییە کۆکراوەی موچەی ساڵانە و ئیمتیازاتەکان، پاداشتی وەفا، و چەندین پاداشتی دیکەدا بووە، سەرەڕای ئەوەی یانەکە لە کۆتا وەرزەکانیدا لە چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان شکستیهێناوە.

لە بۆندی واژووکراوی نێوان دوو جەمسەرەکەدا مافەکانی “پوڵگا” لە پەخشکردنی وێنە و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی زۆر زیاتربووە لە داهاتی یانە، هەروەها لە ڕووە بازرگانیەکانەوە چەندین زیادەی دیکەی بەدەستهێناوە.

ئەو بۆندەکەی لە ساڵی 2017 لە نێوان مێسی و بەرشلۆنە واژووکراوە، داهاتی مێسی بە 555ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە

“ئیل مۆندۆ” نوسیویەتی، جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لە پای نوێکردنەوەی بۆندەکەی 115 ملیۆنی وەرگرتووە، هەروەها 77 ملیۆنی دیکە وەک پاداشاتی وەفا و ڕێز بەرانبەر یانەکەی، تەنانەت ڕێژەی لەسەدا 92ی ئەو بڕەی لە ماوەی سێ ساڵدا خستووەتەسەر ئەژمارەکانی (555 ملیۆن یورۆ).

بەهۆی زۆری تێچووی بەردەوامبوونی لیۆ لە بەرشلۆنە و وێرانکردنی سیستمی دارایی یانەکە، هەروەها ئەو زیانانەش کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەسەر یانە کەتەلۆنیەکە هاتووە، ڕۆژنامەکە ڕاپۆرتێکی لەژێر ناونیشانی “ئەو بۆندە فیرعەونیەی بەرشلۆنەی وێرانکرد” بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی مینێك لە خورماتوو دوو قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

عێراق وادەی دەستكردن بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share