مباپێ بۆ شێخی قەتەر: بە دوو مەرج بۆندەکەم لەگەڵ پاریس نوێدەکەمەوە

ناسڕ خلێفی بە مەرجەکانی کیلیان مباپێ قایلبووە

سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری نوێیان لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان و کیلیان مباپێی فەرەنسیەوە ئاشکراکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی “فوت میرکاتۆ”، مباپێی تەمەن 22 ساڵ بە شێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام دوو مەرجی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن.

یەکەم مەرجی ئاسکە فەرەنسیەکە دارایی بووە، داوای کردووە بۆندەکەی لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یەکەمی یانە هاوتا بکرێتەوە، ئەم داواکارییەش چاوەڕوانکراوبووە و بەرپرسانی پاریس ڕەزامەندیان لەسەر نیشانداوە.

دووەم مەرجیش بریتیبووە لە جێگیرکردنی بەندێک لە گرێبەستی نوێدا، بەهۆیەوە یاریزانی ناوبراو بتوانێت لە هەر ساتێکدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئەم جۆرە بڕیارانەش لە بۆندە واژووکراوەکانی خولی فەرەنسا یاسایی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شێخ ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی ڕەزامەندییان لەسەر نیشانداوە.

“فوت میرکاتۆ” نوسیویەتی، داواکاریەکانی مباپێ یەکەمیان یاساییە و دووەمیان یاسایی نییە و لە ئەگەری ڕێککەوتندا دەرفەت بە جەمسەری دووەم دەدات لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەی خەونەکانیەوە بکات “ڕیاڵ مەدرید” بەبێ ئەوەی پارەی خەیاڵی پێشکەش بکرێت، چونکە نوێکردنەوە بۆند بەم چەشنە بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو دووان واژوودەکرێت و دواتر کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم لیستی موچەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق: چەك رۆڵی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە. ئەستێرە…
Total
0
Share