“سزا خرایەسەر نەوتی هەرێم”

بەهۆی ئەو سزایانەی لەسەر كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی هەیە، سزا خراوەتەسەر نەوتی هەرێم و دەست بەسەر داهاتەكەیدا گیراوە، وەك ئەوەی شارەزایەكی ئابوری ئاشكرایدەكات.

بیلال ڕەئوف ڕۆژنامەنووس و شارەزای ئابوری ڕایگەیاند، نەوتی هەرێم بەهۆی كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسیەوە سزای خراوەتەسەر و كێشە بۆ 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دروستبووە.

وتیشی، “ماوەی 45 ڕۆژە دەست بەسەر داهاتی فرۆشتنی 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەرێمدا گیراوە”.

بۆ چارەسەركردنی كێشەكە هەرێمی كوردستان پەنای بردووەتەبەر وڵاتانی كەنداو تا جێگەی كۆمپانیا ڕوسییەكان لە هەرێم بگرنەوە، وەك ئەوەی ئەو شارەزایە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لە بەرامبەردا باڵیۆزی ڕوسیا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و پارتی و یەكێتی كۆبووەتەوە و هۆشداریداوە بە بەرپرسانی هەرێم كە كۆمپانیا ڕوسییەكان دورنەخەنەوە.

پێشتر هەریەك لە لیزا فەلەكەدین و هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایانگەیاند، سەرهەڵدانی كێشەی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا قەیرانێكی وزەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی ئەوەی یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی ڕوسیا بەشدارە لە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەمەش كێشەیەكی كاتی بۆ فرۆشتنی بڕی 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ مانگی ئادار دروستكردووە.

وتیشیان، “بۆیە تێكڕای فرۆشی نەوت بۆ مانگی ئادار 360 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێكدا. حكومەتی هەرێم لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە”.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: هەڵەیە ڕێگەبدرێت سوید بچێتە ناو ناتۆوە

بابەتی دواتر

بەڵگەیەكی دیكەی بردن و كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share