عێراق نرخی گەنمی وەرگیراو زیاددەكات

ئەو گەنمەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە جوتیاران دەكڕدرێتەوە نرخەكەی زیاددەكرێت.

سەلام شمەری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای ئاسایشی خۆراك زیادبوون لە نرخی گەنم بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك لەخۆدەگرێت و بەمەش نرخەكەی بۆ ئەمساڵ 850 هەزار دینار دەبێت.

دووپاتیشیكردەوە، ئەو زیادبوونە بە یاسا جێگیركراوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ ساڵانە عێراق پێویستی بەنزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ.

لە مانگی نیسانی ڕابردوو عێراق دەستكردن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسک کڕینەوەی تویتەر ڕادەگرێت و پشکەکانی کۆمپانیاکە هاڕەدەکەن

بابەتی دواتر

"پیشەکەت کۆتاییهات".. کەین وێست پەلاماری کیم کارداشیان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 80 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share