پۆلیسی ڕانیە تۆمەتبارێک دەستگیردەکات لە هەولێر فرمانی دەستگیرکردنی هەبووە

لە ڕانیە تۆمەربارێک دەستگیردەکرێت کە لەدایکبووی ساڵی 2001ـە و پێشتر لە هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە لە ڕەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 2001، کە پێشتر بەپێی ماددەی 408ـی یاسای سزادانی عێراقی لە نووسینگەی تاوانەکانی کوشتنی پارێزگای هەولێر فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، “ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین، پەیوەندی و هەماهەنگیی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تری پۆلیس لە دەرەوەی سنووری ڕاپەڕین، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری…
Total
0
Share