شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك لەسەر دەریای ڕەش و یەكگرتنی لەگەڵ شەپۆلێكی فراوانی دەریای قەزوینی ئێران و پێشبینیدەكرێت لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 20ی مانگ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و باران بەڕێژەی لاواز بۆ مامناوەند ببارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر لەگەڵ هاتنی شەپۆلەكە هەوایەكی سارد تێكەڵی ئەو شەپۆلە دەبێت و پلەكانی گەرما 6 پلە نزمدەبنەوە هەربۆیە ئەگەری بارینی بەفر لەتەواوی ناوچە شاخاوییەكانی خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ ئەگەری بارینی هەندێك بەفر لە سۆران، شەقڵاوە، پێنجوێن، سلێمانی، قەرەداغ، سەنگاو، گرپچنە، پیرمام، بازیان، پیرەمەگروون، هیران، مەلەكان، رواندز و مێرگەسۆر ) لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری.

دەشڵێت، “بڕی بەفرەكە لە سەنتەری شارەكان زۆرنییە و هەندێك جێگا ناگاتە بڕی 1 سانتیمەتر , لە كەركوك، هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر، دهۆك گەرمیان و راپەڕین ئەگەری بارانی زستانی پچڕپچری كەم هەیە”.

باسی لەوەش كردووە، كاریگەریی شەپۆلەكە لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە دەستپێدەكات و درەنگانێكی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەمە كۆتایی دێت هەندێك كات خێرایی با بەرێژەی 17 كیلۆمەتر لە كاتژمێركدا چالاك دەبێت و لەدوای كۆتاییهاتنی شەپۆلەكە سەرمای سەرانسەری چالاكتر كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share