دانا محەمەد: ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، “ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات”.

دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی 3ی کانوونی یەکەمی 2025ەوە، گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا لە چوار گەشتەوە دەبێت بە هەشت گەشت.

وتیشی، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەمان مانگدا سێ گەشتی دیکەش دەستپێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتێکی هێڵی ئاسمانیی کۆندۆریش راستەوخۆ لە سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا هەر لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025دا ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر…
Total
0
Share