کارەبای گەرمیان، ڕایگەیاند، بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەبای چەند گەڕەکێکی کەلار دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان، ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنی تۆڕەکانی كارەبا، کارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەکێکی سەنتەری کەلار و سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبڕدرێت.
دەشڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڕانی کارەباکە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تاوەکو 5ی ئێوارە بەردەوامدەبێت .