دووەم ئۆكسیدی كاربۆن گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

دووەم ئۆكسیدی كاربۆن یەكێك لە گازە گەرمكەرە پەیوەندیدارەكانە بە گۆڕانی ئاووهەوا، بەهۆی ئەوەی بۆ چەند سەدەیەك لە بەرگەهەوای زەویدا دەمێنێتەوە بەبێ لەناوچوون.

بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەكان كە لە نیسانی ئەمساڵدا بڵاوكراونەتەوە، ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی بەرزبووەتەوە بۆ 420 بەش لە ملیۆنێكدا.

ڕاپۆرتێكی پەیمانگای سكریبس بۆ زانستی زەریاكان لە زانكۆی كالیفۆڕنیا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەوای زەویدا دەكات بە زیاتر لە 420 بەش لە ملیۆنێكدا، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

پەیمانگاكە دووپاتیدەكاتەوە، ئەو ئەنجامانە دواتر بە ئاماری دیكەی كارگێڕیی نیشتمانیی زەریاكان و بەرگەهەوا (NOAA)ی ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتڕاستكراوەتەوە، كە ئامارەكان دەریدەخات ئاستەكە گەیشتووەتە 421.33 بەش لە ملیۆنێكدا لە 4ی ئایاری 2022.

بەپێی زانایانی ئاووهەوا ژمارەكان ئاماژەیەكی ڕوونە لەسەر چۆنیەتی گۆڕانكاری بەسەر هەسارەی زەویدا بەهۆی چالاكییە مرۆییەكان و، مرۆڤایەتی هەوڵی پێویست نادات بۆ چارەسەری كاریگەریی چالاكییە پیشەسازی و ژینگەییەكان.

دووەم ئۆكسیدی كاربۆن یەكێك لە گرنگترین گازە گەرمكەرە پەیوەندیدارەكانە بە گۆڕانی ئاووهەوا، بەهۆی ئەوەی بۆ چەند سەدەیەك لە بەرگەهەوای زەویدا دەمێنێتەوە بەبێ لەناوچوون.

سەرەڕای بوونی سروشتیی خۆی بە ئاستی جیاواز لە بەرگەهەوادا، ئاستی ئەم گازەی سەرچاوەی قەتیسبوونی گەرما لەدوای سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی نۆزدەوە ڕوو لە زیادبوونە، دەردانی لەڕێی چالاكییە مرۆییەكانەوەیە وەك سوتاندنی وزەی بەردین و لەناوبردنی دارستانەكان.

ڕوانگەی (ماونا لوا) لە هاوای وەك ناوەندی بنەڕەتیی جیهانی بۆ پێوانەكردنی چڕیی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە بەرگەهەودا بەكاردەهێنێت بەهۆی بەرزییە زۆرەكەی و شوێنە دوورەكەیەوە.

زانایان لە ساڵی 1958ەوە لە ناوەندەكەوە پێوانەی چڕیی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن دەكەن كە ئەوكات كەمتربوو لە 320 بەش لە ملیۆنێكدا.

بەپێی توێژەران دوایین جار كە ئاستی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن لەسەر ئاستی جیهان بەربەستی 400 بەشی لە ملیۆنێكدا تێپەڕاندووە نزیكەی 4 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا بووە، ئەوەش ئەوكاتەیە كە جیهان زیاتر گەرم بووە بە نزیكەی سێ پلەی سەدی (5.4 پلەی فەهرنهایت) و ئاستی ڕووی دەریاش زۆر زیاتر بووە لەوەی ئێستا هەیە.

بابەتی پێشتر

بەدرێژایی چوار مانگ ڕۆژانە دوو كەس لە عێراق خۆیانكوشتووە

بابەتی دواتر

وێستهام دەرگای ڕایس بەڕووی مانچستەرەکاندا دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share