وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایدەكات، لە تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەست بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەکەن.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرانسەری عێراق دەستپێدەکات.
ڕوونیشیكردووەتەوە، لەدوای کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سەرژمێری لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕۆژەکەشی بەتەواوەتی دیاری دەکرێت.
هەرچەندە وەزارەتەكە نەیاشردۆتەوە، كە دەبوو لەمساڵدا سەرژمێرییەكە بكرایە، بەڵام بەبیانوی ئەوەی سەرژمێرییەکە ئەلیکترۆنییە، پێویستی بە ئامێر و پێداویستی و ژینگەیەکی لەبارهەیە، بۆیە دەڵێت سەرژمێری گشتیی دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو.
پلاندانانی عێراق یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دواخستنی سەرژمێری بۆ دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە گەڕاندووەتەوە.
بەپێی داتاكانی وەزارەتەكە، پرۆسەی سەرژمێریکردنەكە دابەشبووە بەسەر 18پارێزگا و 171 قەزا و 427 ناحیە، ئەوەش پێویستی بە 400 بنکەی سەرپەرشتی هەیە لە تەواوی عێراقدا.