کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ئەمڕۆ نیمچەهەور دەبێت لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیش تاوەباران دەبێت.
بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش 30 پلەی سیلیزی بێت.
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممەش بەمجۆرە دەبێت، لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە دادەبەزن.