برینی قوربانیانی تەقینەوەی كافتریاكەی سەهۆڵەكە مەترسیدارنین

دیمەنی كافتریاكە دوای تەقینەوەكە

لە كۆی 13 برینداری تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی كافتریاكەی سلێمانی حەوت برینداریان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەڵێت، تا نیوەڕۆ بەشێكی دیكەیان ڕەوانە دەكرێنەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو تەقینەوە لە سیستمی غازی ڕێستۆرانت و كافتریای (لیلی) لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) لە سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە 13 كەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێستا حەوت بریندار لە نەخۆشخانە ماون و تا نیوەڕۆ چەند كەسێكی دیكەیان ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

سیان لە بریندارەكان برینەكانیان كاریگەرە و ئومێد عەلی وتی، یەكێكیان شكان لە شەویلگەیدا هەیە، یەكێكی دیكە خوێنەربوونێك لە سەریدایە و ئەوی دیكەشیان دەستی شكاوە.

ئەوەشی وت، “ئەو بریندارانەش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەدڵنیاییەوە سبەی و دووسبەی ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە”.

هاوكات پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە هەڵگرتنەوە و هەڵدانەوەی داروپەردووی كافتریاكە، جگە لە لێكۆڵینەوە لە هۆكار و سەرچاوەی تەقینەوەكە.

ڕێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكەوە زانیاریی زیاتری خستەڕوو:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا هەیە

بەڕێوبەری کۆمپانیای هەناری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتێک دەیانەوێت بەناوی کوردییەوە هەنار هەناردەی ئەوروپا بکەن، تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا…
Total
0
Share