رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوی شەش هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە و رەزامەندی دراوە زەوییان پێبدرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشك بۆ ناوەكانیان دەكرێت.

تەلار نەجات، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە لیژنەیەك بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران پێكهێندراوە و دەستبەكاربوون و كاركراوە كە رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتربكرێن و بە زووترین كات فەرمانبەران سوودمەندبن.

وتیشی، ” لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوی شەش هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە و رەزامەندی لەسەر دراوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشك بۆ ناوەكانیان بكرێت لە هەمانکاتدا تاوەكو ئەم ساتەوەختەش پێویستمان بە فراوانكردنی ماستەرپلانی سلێمانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share