چی ڕوودەدات ئەگەر چێڵسی هەموو یارییەکانی بدۆڕێنێت؟

یانەی چێڵسی لەم وەرزەدا بە خراپترین ساتەکانیدا دەڕوات، شکستیانهێناوە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و تەنانەت مەترسی دابەزینیان لەسەرە.

هاندەرانی تۆپی پێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مشتومڕی ئەوەیان دروستکردووە، ئەگەر “بلوز” سەرجەم یارییەکانی داهاتووی لە خولی نایابی ئینگلیزی بدۆڕێنێت، چی روودەدات؟

بەپێی خشتەی یارییەکان و هەژماری داتاکان، چێڵسی (39) خاڵی هەیە و دوانزەهەمە، پێنج یاری لەبەردەمدا ماوە، تەنانەت ئەگەر سەرجەمیشیان بدۆڕێنێت ئەگەری بەردەوامبوونی لە خولی نایابی ئینگلتەرا زۆر بەهێزە، چونکە لەو حاڵەتەدا دەبێت یانەکانی ساوزهامپتۆن، ئێڤەرتۆن، نۆتینگهام فۆرێست و لیستەر سیتی سەرجەم یارییەکانیان ببەنەوە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی “تریبونا” نووسیویەتی، ناکرێت دۆخی چێڵسی لەوە خراپتر بێت، ئەگەری دابەزینیان لە پریمەرلیگ زۆر لاوازە و دەگاتە ڕێژەی لەسەددا یەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share