چوار یاریزانی تری ڕیاڵ مەدرید تووشی كۆرۆنا بوون

لە بەیاننامەیەكدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویكردەوە، پشكنینی كۆرۆنای چوار یاریزانی ‏یانەكە پۆزەتیڤە.‏

لەدوایین پشكنینی كۆرۆنای یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید، دەركەوتووە هەریەك لە یاریزانان ‏كۆرتوا، ڤالڤێردی، كامافینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی كۆرۆنا بوون.‏

پێشتریش حەوت یاریزانی تیپەكە بەهۆی كۆرۆناوە لە ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ‏دووركەوتبوونەوە، بەڵام هەموویان چاكبوونەتەوە.‏

ڕیاڵ مەدرید تاكە یانەیە كە لە خولی ئیسپانیا زۆرترین یاریزانی توشی كۆرۆنا بووە و لە ‏وەرزی نوێدا تا ئێستا یانزە یاریزانی تووشی پەتاكە بوون.‏

ڕیاڵ مەدرید بە 46 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیای گرتووە و هەشت خاڵ لە ‏پێش ئیشبیلیەی دووەمەوەیە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
Total
0
Share