پێویستە یوڤانتۆس کریستیانۆ بفرۆشێت؟

ڕەنگە ئیدارەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی توانای تەرخانکردنی موچەی ساڵانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی نەبێت و لە کۆتایی وەرزدا یاریزانەکە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لە زاری ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 ئەگەرێکی بەهێز هەیە یانەی یوڤانتۆس دەستبەرداری “دۆنی پۆرتوگال” ببێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئەم بڕیارەش ناچارییە و چەند فاکتیەرێکی وەرزشیی و ئابووری لەپشتە.

موچەی ساڵانەی کریستیانۆ لە یوڤی 31 ملیۆن یورۆیە جگە لە زیادە و ئیمتیازەکانی دیکە، چوار هێندەی موچەی ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری هۆڵەندییە، کە وەک دووەم خاوەن بەرزترین موچە لە یانە ئیتاڵییەکە ئەژماردەکرێت.

جیاوازی و بەرزی موچەی پۆرتوگالیەکە لە سەردەمی قەیرانی دارایی کۆرۆنادا بۆ ئەندریا ئانێلی سەرۆکی بیانکۆنێری و هاوکارانی بووەتە بارگرانی، بیریان لەوە کردووەتەوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن و بڕێک لە پارەی بەکارخراوی بۆندەکەی بگەڕێننەوە، ئەگەر ئەم بڕیارە نەدەن ناچارن لە هاوینی 2022 دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی بەبێ بەرانبەر دەستبەرداریببن.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کریس لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە ڕاگیراوە، ڕۆژنامەکان پێیان وایە نوێناکرێتەوە، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە یاریزانی ناوبراو لە کۆی 94 یاری 71 گۆڵ و ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکردووە، بەڵام نەیتوانیوە لاڤیکیا سنیۆرا بەرەو سەرکەوتنە ئەوروپییەکان ببات.

 

بابەتی پێشتر

پێکهاتەی خەونەکانی مۆرینیۆ لە چێکەوە دەستپێدەکات و بە کریستیانۆ کۆتاییدێت

بابەتی دواتر

ئایا ئاڵتون لەسەر ڕووی مەریخ هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share