بایرن بۆندی مەزراوی یه‌کلایی کرده‌وه‌

نوسه‌یر مه‌زراوی، به‌رگریکاری مه‌غریبی – هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام دووپاتی کرده‌وه‌، وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی بایرن میونشن یاری ده‌کات.

یاریزانه‌که‌ به‌ (ESPN)ی ڕاگه‌یاندووه‌، “له‌دوای ئه‌یاکس، بایرن میونشن یانه‌ی خه‌ونه‌کانم ده‌بێت.”

لەلایەکی دیکەوە حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن ڕایگەیاندووە، “مەزراوی یانەی بایرن میونشنی هەڵبژاردووە، بەم نزیکانە کۆتایی بە گرێبەستەکەی دەهێنین.”

مه‌زراوی له‌ پێگه‌ی به‌رگری باڵی ڕاست یاری ده‌کات، توانای یاریکردنی له‌ پێگه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری و ناوه‌ندی به‌رگریکارییدا هه‌یه‌، ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌، هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یاکس کۆتایی دێت، واته‌ بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ باڤارییه‌که‌وه‌ ده‌کات.

نرخی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ له‌ بارودۆخێکی ئاساییدا 20 ملیۆن یورۆیه‌ و له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌دیداسه‌وه‌ سپۆنسه‌ر ده‌کرێت، لێپرسراوی کاره‌کانی مینۆ ڕایۆلایه‌، که‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ کۆچی دوایی کردووه‌.

بابەتی پێشتر

مارسێلۆ بۆ ڕۆژنامەی لیکیپ: من (تڕکەن) نیم

بابەتی دواتر

لێدوانی ئینزاگی دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share