کورسییەکی چامپیۆنزلیگ، ئارتێتا و ستێرلینگ یەک دەخاتەوە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزییە، بۆ ئەوەی گرێبەست پێشکەشی ڕەحیم ستێرلینگ بکات.

ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 ڕەحیم ستێرلینگ ئامانجی سەرەکی یانەی ئارسیناڵ دەبێت، واژۆ کردنی بۆندەکەشی لەسەر ئەنجامەکانی ئەو یانەیە وەستاوە بەتایبەت بابەتی بەشداریکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ستێرلینگ لە هاوینی 2021دا ڕایگەیاند، “کراوە دەبم بەرامبەر ئەو ئۆفەرانەی لە داهاتوودا پێشکەشم دەکرێت، بەتایبەت ئەگەر بارودۆخەکە بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت.”

مایکڵ ئارتێتا کاتێک یاریدەدەری گواردیۆلا بووە لە مانچستەر سیتی، کاری لەگەڵ ستێرلینگدا کردووە و لە تواناکانی شارەزا بووە، بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئۆبامیانگ و ئەلیکساندەر لاکازێت لەدەست بدات و ئەوەش کەلێنێکی گەورە لە پێکهاتەکەیدا دروست دەکات، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن بە هەر شێوازێک بێت بۆندی یاریزانە ئەسمەرەکەی سیتی واژۆ بکات.

ماوەی دوو وەرزە یاریزانەکەی ئینگلتەرا پێگەی سەرەکی لە پێکهاتەی سیتی لەدەستداوە، هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دوای کڕینی ئێرلینگ هالاند لەلایەن ئیدارەی سیتیزنسەوە، ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ڕووە و ئارسیناڵ بەهێزتر بووە.

بابەتی پێشتر

120 بەنداو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجێك بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share