میلان لەنێوان سندووقەکانی بەحرەین و ئەمریکا بڕیار دەدات

پاولۆ سکارۆنیی سەرۆکی یانەی ئەی سی میلان دانی پێدا دەنێت، یانە ئیتاڵییەکە دوو گرێبەستی لە سەرمایەدارانی بەحرەین و ئەمریکاوە پێشکەشکراوە.

سکارۆنی بە ئاژانسی “ئەنسا”ی ڕاگەیاندووە، “دەزانین کە دوو گرێبەستمان بۆ فرۆشتنی تەواوی پشکەکانمان لە میلان پێگەیشتووە، بەڵام بابەتەکە پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکەین و بەراوردیان بکەین.”

سکارۆنی دەڵێت، “ئاگاداری خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی گرێبەستی پێشکەشکراوی ئینڤێستکۆرپ نیم، کە پێشەنگی لە کڕیارەکانی دیکە گرتووە.”

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، گرێبەستی یەکەم لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی بەحرەین “ئینڤێستکۆرپ”ەوە پێشکەشکراوە و بڕەکەی زیاترە لە ملیارێک یورۆ، گرێبەستی دووەمیش لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی ئەمریکی “ڕێدبێرد کاپیتاڵ پارتنەرز”ەوە پێشکەشکراوە.

لە ساڵی 2018وە سندووقێکی دیکەی وەبەرهێنان لە ئەمریکا بەناوی “ئیلیۆت مانجمێنت”، خاوەندارێتی ڕۆسۆنێری بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لی یۆنگ هۆنگی سەرمایەداری چینی شکستی هێنا لە چارەسەرکردنی کێشەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر یانەکە.

بابەتی پێشتر

چی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین؟

بابەتی دواتر

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share