(ڤیدیۆ) فرایبۆرگ، بایرن میونشنی لە جامی ئەڵمانیا کردە دەرەوە

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا “دی ئێف بی پوکاڵ” لە نێوان یانەکانی فرایبۆرگ و بایرن میونشن ئەنجامدرا.

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا و لە یاریگای “ئالیانز ئارینا”، بایرن میونشن میوانداریی فرایبۆرگی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “باڤاری” لە خولەکی 19 لەلایەن دایۆت ئوپامیکانۆ-وە تۆمارکرا، گۆڵەکانی فرایبۆرگ لە خولەکەکانی 27، 90 لەلایەن نیکۆلا هۆفلەر و لوکاس هویلێرەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، فرایبۆرگ یانەی بایرن میونشنی لە جامی ئەڵمانیا کردە دەرەوە و گەیشتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت (2-0) لە یونیۆن بەرلینی بردەوە و بلیتی نیوەی کۆتایی بڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
Total
0
Share