ئارد هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئارد لە بازارەكاندا هەرزانبوو.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئارد لە بازاڕەكاندا هەرزانبووە بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەك فەردەی 3 هەزار دینار دابەزیوە.

ئاشكرایكرد، نرخی یەك فەردە ئارد بە 43 بۆ 44 هەزار دینارە ولە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەك فەردە ئارد 47 بۆ 48 هەزار دیناربووە.

ئاماژەی بەوە كرد، دابەزینی نرخی ئارد بەهۆی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمەوەیە كە بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو مانگ باج و ڕسومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان هەڵبگیرێت كە هەر تۆنێك ئارد 34 دۆلار ڕسوماتی لەسەر بووە ئێستا ئەو ڕسوماتە بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیراوە و نرخی ئارد دابەزیوە.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی وتی، “ئەو بڕە ئاردەی لەلایەن بریكارەكانی خۆراكیشەوە دابەشدەكرێت لە ماوەی ڕابردوودا تاڕادەیەك پێویستییەكانی هاوڵاتییانی پڕكردووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

هاککەرە چینییەکان تەکنەلۆژیای سەربازیی ئەمریکایان بردووە

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵێکی ئەدەبی لە نەمسا بە کۆڕێکی بەختیار عەلی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share