هاککەرە چینییەکان تەکنەلۆژیای سەربازیی ئەمریکایان بردووە

نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی ” J-20 Mighty Dragon”ی چینی چەندین تەکنەلۆژیای تێدایە لە فڕۆکەی “F-35 Lightning II”ی ئەمریکییەوە وەرگیراوە.

لەم بارەیەوە، پێگەی “19Fortyfive”ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، هاککەرە چینییەکان لە ئوستورالیا توانیویانە نهێنییەکانی سیستمی کارۆڕووناکیی فڕۆکەکانی ئەمریکا ببەن.

ئەم تەکنەلۆژیایە لەڕێی قووچەکێکی شووشەیی لە ژێرەوەی بەشی پێشەوەی فڕۆکەکەدا، دەتوانێت ئامانجەکانی بدۆزێتەوە و مووشەک ئاراستەبکات.

پێشتریش لە ساڵی 2007دا ئیدوارد سنودن ئەندامی هەواڵگریی ئەلیکترۆنیی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چینییەکان چوونەتە ناو پرۆگرامەکانی کۆمپانیای “لۆکهێد مارتن”ەوە و نهێنیە تەکنەلۆژییەکانی فڕۆکەی F-35یان بردووە، تەنانەت پێش ئەوەی بخرێتە کار.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵی 2019ی پێنتاگۆن، چینییەکان بەردەوام لە سیخوڕیدان بەسەر تەکنەلۆژیا سەربازییەکاندا بۆ بردنی زانیاریی و تەکنەلۆژیای نهێنی وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
زیاتر ببینە

دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی خولی 77 ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی عێراقی سەیری یاری تۆپی پێ دەکات و وەزارەتی…
Total
0
Share