كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، “پێشوازیمانكرد لە هێمن هەورامی، جیگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و هاوڕێكانی”.

ئاشكرایكرد، “ئامانجی سەردانەكە تایبەت بوو بە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و ئێمەش هەڵوێستی فراكسیۆنی كۆمەڵمان بە ڕوونی بە دەستەی سەرۆكایەتی و شاندی میوانمان گەیاندووە.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری دەڵێت، ” 32 یاداشتمان داوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئامادەبوونی حكومەت لە پەرلەمان سەبارەت بە ڕوونكردنەوەی ئەو هەموو كێشە و قەیرانەی كە بەرۆكی خەڵكیان گرتووە و حكومەت دەستەوەسانە لە ئاست چارەسەركردنیاندا.

عەبدولستار مەجید ئاشكرایكرد، “ئەوان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانن، ئەوەی پەرلەمانی پەكخستووە ململانێی لایەنەكانە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری باسی لەوە كرد، “پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنەكان ڕێككەوتنێمان كردووە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن كە دەبێت بە سازانی هەمووان بێت، فەرموون با ڕێككەوتنەكە جێبەجێبكرێت و ئەو بابەتە لە پەرلەمانەوە وەك پرسێكی نیشتمانی چارەسەربكرێت” .

بابەتی پێشتر

بێریڤان ئەیوب: سەربەرزم بەوەی داوای ماف و مووچەی هاوڵاتییانم كردووە

بابەتی دواتر

پۆگبا بۆ مان یونایتد: دەڕۆم بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share