ڕوسیا سوپاسی ماڵکۆم دەکات: تۆ نموونەی پڕۆفیشناڵبوونیت

جێگری سەرۆکی لیژنەی وەرزشیی ئەنجوومەنی دوما (ئەنجوومەنی نوێنەرانی گەلی ڕوسیا)، سێرگی بۆرالکۆڤ پێشوازی لە هەڵوێست و بڕیارێکی ماڵکۆمی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی زینیت پترسبۆرگ دەکات، چونکە سەرباری بڕیاری دوورخستنەوەی یانەکانی ڕوسیا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، بەڵام یانەکەی بەجێنەهێشتووە

پێشتر ماڵکۆمی تەمەن 25 ساڵ ڕایگەیاندبوو، کە هیچ پلانێکی نییە بۆ جێهێشتنی ڕوسیا و ترسیشی لە کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و سزا سەپێنراوەکانیان نییە.

بۆرالکۆف، لەبارەی ماڵکۆمەوە دەڵێت، “دەبێت کەسانی پرۆفیشناڵ بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن، لەو یانەیە ڕانەکەن کە یارییان بۆ کردووە و گرێبەستیان هەیە لەگەڵیدا، ئەوە کارە ڕاستەکەیە، دڵنیام ئەم کارە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پیشەی مالکۆم و داهاتووی لە ئەوروپا و ڕوسیا”.

ماڵکۆم لە ساڵی 2019وە یانەی بەرشلۆنەی ڕووە و خولی ڕوسیا بەجێهێشتووە، تاوەکوو ئێستا 68 یاری لە خولی ڕوسیا کردووە، 14 گۆڵ و 14 ئەسیستی تۆمار کردووە، گرێبەستەکەشی تاوەکوو 2024 بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پێشتر

بایرن لەگەڵ یاریزانێکی هۆڵەندی ڕێککەوتنی کردووە

بابەتی دواتر

شێرپەنجەی ئێسک.. "زەنگی مەترسی" کە زۆرینەی خەڵک پشتگوێی دەخەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share