بنزیمە سکاڵای لەسەر پەڕگیرێکی فەرەنسی ڕاستڕەو تۆمار کردووە

لە کاتێکدا کەریم بنزیمە لە یاریگاکانی ئەوروپا باشترین ئاست پێشکەش دەکات و نزیک بووەتەوە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، پەڕگیرێکی ڕاستڕەوی فەرەنسی هەستاوە بە دروستکردنی کێشە بۆ ئەوەی لە خەڵاتەکە بێبەشی بکات.

دامیان ڕیو، ئەندامی پارتی ڕیکۆنکویتۆی فەرەنسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بە چەندین شێوە هێرشی کردووەتە سەر بنزیمە، بە تیرۆریست و یارمەتیدەری تیرۆر وەسفی کردووە.

وێنەیەکی لەگەڵ مامۆستایەکی ئاینی بەناوی نورەدین مەئمون بڵاو کردووەتەوە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی مامۆستایەکی فەرەنسی و هێشتا کەیسەکەی لە دادگایە، هەروەها وێنەیەکی یاریزانەکەی بڵاو کردووەتەوە تێیدا پەنجەی شایەتمانی بەرز کردووەتەوە، چەند وێنەیەکی تری کەسانی تیرۆریستی لەگەڵدا بڵاو کردووەتەوە و بە تیرۆر تۆمەتباری کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی، بنزیمە بەم کردەوەیەی دامیان ڕیو توڕە بووە، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و بێزارکردن لەبەردەم دادگای پاریس سکاڵای تۆمار کردووە.

تێوەگلانی بنزیمە بە کەیسی تیرۆر و هەوڵدان بۆ ناشرین کردنی وێنای یاریزانەکە، کاریگەری لەسەر هەڵوێستی دەنگدەران بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دروست دەکات، بۆیە دەیەوێت بەپەلە ئەو کەسایەتییە سیاسییە فەرەنسییە بە سزای یاسایی بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بێریڤان ئەیوب: سەربەرزم بەوەی داوای ماف و مووچەی هاوڵاتییانم كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share