زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەكرێت

كاربەدەستێكی حكومەت بڕیاری دا زەوی بەسەر توێژی ڕۆژنامەنووساندا دابەشبكات.

حەسەن مەندیل پارێزگاری بابل بڕیاری دا زەوی بدرێت بە ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاكە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستدەكرێت بە جیاكردنەوەی زەوییەكان و پارچەكردنیان.

بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای بابل هەواڵەكەی ئاشكراكردووە و لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، حەسەن مەندیل پارێزگاری بابل پارچەیەك زەویی تەرخانكردووە بۆ لقی بابلی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بەمەبەستی بنیادنانی بارەگا.

جەختیشدەكاتەوە كە هاوكاتی ئەو هەنگاوە، پارێزگار بڕیاریداوە زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاكەدا دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

دەزانیت هۆكاری چییە ناوی كەسەكانت بیرناكەوێتەوە؟

بابەتی دواتر

بنزیمە سکاڵای لەسەر پەڕگیرێکی فەرەنسی ڕاستڕەو تۆمار کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share