گواردیۆلا گرەوەکەی لە ڕیاڵ و بارسا بردەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی و ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکەن.

تۆڕی “سکای سپۆرت، ئەتلەتیک، دەیلی مەیڵ” و چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی دیکە لە زاری داڤید ئۆرنستینی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە ئاشکرایان کردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ڕێککەوتنی کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، هێرشبەرەکەی نەرویج لە هاوینی 2022 بە 75 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە پێکهاتەی پێپ گواردیۆلاوە دەکات.

سکای سپۆرتس نووسیویەتی، لەم هەفتەیەدا ئیدارەی سیتی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە پێشکەشکردنی نرخی شکاندنی هالاند ئاگادار دەکاتەوە (75 ملیۆن یورۆ).

هالاندی تەمەن 21 ساڵ، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی ئەوروپا و جیهان، لە کۆی 88 یاریی بە درێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە 85 گۆڵی تۆمار کردووە و 23 گۆڵی ڕەخساندووە، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتدەوە داواکراوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی سێقۆڵی سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

بابەتی دواتر

پەیکەرێکی بالەی بە نرخێکی هەرزان کڕیوە و شتێکی چاوەڕواننەکراوی بەسەرهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند بۆ فرۆشتن نییە

یواكیم فاتسكە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، ڕەتیكردەوە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئیرلینگ هالاند-ی هێرشبەر ببن. لە لێدوانێكیدا…
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
Total
0
Share