بەرشلۆنە (9) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

دوورکەوتنەوە لە ناسناوەکان، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ناچار کردووە پرۆژەی نوێ بە فرۆشتنی نۆ یاریزان دەست پێبکات.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، ئیدارەی خوان لاپۆرتا پاش چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ چاڤی، پلانێکی درێژخایەنی داڕشتووە لەپێناو گەڕانەوەیان بۆ چێوەی یانە پاڵەوانەکان، لە سەرەتاوە دەیانەوێت پێکهاتەکەیان هاوشێوەی سەردەمی زێڕین بونیاد بنێنەوە.

بۆ ئەو مەبەستە ناوی نۆ یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، کە بە (یاریزانە ناپێویستەکان) دەستنیشان کراون.

یاریزانە ناپێویستەکان پێکهاتوون لە، مێمفس دیپای، سێرجینیۆ دێست، مێنگوێزا،  ڕیکی پوج، ساموێل ئومتیتی، مارتن برەیزوایت، کلیمۆنت لۆنگلێت، نیتۆ، فرینکی دی یۆنگ”.

هەندێک لەو ناوانە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و نوێ ناکرێتەوە، هەندێکی دیکەشیان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی دارایی خراونەتە نێو لیستەکەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن بۆ لیڤاندۆڤسکی و گنابری: ئێمە سنوورمان هەیە

بابەتی دواتر

ویسکی دەبێتە بەنزین!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share