ئینزاگی: پێیانوابوو ئینتەر لە قۆناغی ڕاگوزەردایە

ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان، سیمۆنی ئینزاگی ڕەخنە لە ڕەخنەگرانی یانەکەی دەگرێت و دووپاتیدەکاتەوە، پێکهاتەکەی لە ئاستێکی بەرزدایە.

دوای بردنەوە لە یانەی ڤینیزیا بەئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام، یانەی ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو.

لەو بارەیەوە سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری نێراتزۆری بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “پێکهاتەکەم لە باشترین ئاستیدایە، ڕەخنەگران پێیانوابوو لە قۆناغی ڕاگوزەرداین، بەڵام ئەوەی دەیبینن وادەیەکی گونجاوە بە ئەنجامی باشەوە، ئەوە سێیەم یاریمانبوو لە ماوەی شەش ڕۆژدا، کەسایەتییەکی بەهێزمان پیشاندا”.

هەروەها دەڵێت، “کاتێک هاتمە ئێرە ئیدارەیەکی بەهێزم لەپشتبوو بۆ گەیشتن بە لوتکە، دڵنیابن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوودا بۆ گرتنی لوتکەی کۆمەڵەکەمان لە قۆناغی کۆمەڵەکان، دەچینە مەدرید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید”.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020دا، ئیدارەی ئینتەر دەستبەرداری ئەشرەف حەکیمی و ڕۆمێلو لوکاکۆی بەلجیکی بوون، پاشان ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد، دوای ئەو قۆناغە میدیا و شارەزایان پێیانوابوو، سەردەمی ئینزاگی دەبێتە سەردەمێکی ڕاگوزەر.

بابەتی پێشتر

ئێران: بەنداوەكەی توركیا عێراق و ئێمەشی تووشی گرفت كردووە

بابەتی دواتر

ڕوونی متمانەی بە ڕاهێنەری داهاتووی مانچستەر یونایتدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share