پەیامنێرمان لە ناوچەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە كەلار دوو كەس چوونەتە ناو بیرێكەوە كە لەناو سەرتاشخانەیەكدایە بەمەبەستی پاككردنەوەی، بەڵام سەتڵێك بەر سەری یەكێكیان كەوتووە و برینداربووە.
ئاشكرایكرد، دواتر كەسی دووەم كە ناوی ناهی ئەحمەد غێدانە چووە بە هانای هاوكارەكەیەوە و هەردووكیان لەناو بیرەكەدا بەگیرهاتوون و یەكێكیان بێهۆشكەوتووە.
پەیامنێرمان لە ناوچەی گەرمیان وتیشی، تیمەكان چوونەتە شوێنەكە و هەردوو كەسەكەیان لە بیرەكە هێناوەتەدەرەوە و بێهۆشكەوتووەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار.
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناهی ئەحمەدەوە پەیامنێرمان ئاشكرایكرد، دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و تا ئێستا بێهۆشە.