لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکران

تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاری و پێداویستیی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، دوای نەمانی دەرمان و لێدانی زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستیی سلێمانی لەوەی ئاستەنگی هەن و وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە هاوڵاتییان و نەخۆشەكان ناکرێن، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کێشە و کەمیی پێداویستیی پزیشکی و دەرمانی كۆڵییەوە و لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوکاری و پێداویستیی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکران.

جەختیشدەكاتەوە كە یەكێتی “بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بووە و پاڵپشت و پشتیوانی کەرتی تەندروستیی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە گرفتیان لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا دروستکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: سبەی وانەی یەکەمی خوێندنگەکان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان تەرخاندەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ…
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد

رۆژنامەنووسێک رایگەیاند، یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد. پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار،…
Total
0
Share